ئەمڕۆ (3 – 3 – 2021) وەفدێكی زانکۆی راپەڕین کە پێکهاتبون لە هەریەک لە (پ.ی.د.موفق خالد براهیم سەرۆكی زانكۆو پ.ی.د.سەنا حسن راگری كۆلێژی پەرستاری و د.بەهزاد وسو حمد بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەو د.احمد فرحان مامۆستا لەكۆلێژی زانست، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕینیان کرد.
لەلایەن بەڕێز د.دیار ابراهیم بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین و ژمارەیەك لەپزیشکان و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکانی راپەڕین پێشوازی لەوەفدی زانكۆ كرا. لەسەردانەکەدا تاوتوێی خیراکردنی کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی کراو کۆمەڵێک ڕێوشوێن ڕێکەوتنیان لەسەرکرا لەتەوەرێکی تری سەردانەکەدا گفتوگۆی بابەتی ڕاهێنانی خوێندکارانی هەردو کۆلێژی زانست و پەرستاری کرا.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکانی سنوری راپەڕین رایانگەیاند كە لای خۆیانەوە هاوکاری تەواوی زانکۆ دەکەن بەمەبستی راهێنانی خوێندکاران و بەرزکردنەوەی شارەزاییەکانیان.