سیمینارێك لەبارەی چۆنیەتی کۆششکردن و ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوە رێكخرا

چاپکردن

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی ئاداری٢٠٢١ له‌ هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، بەشی باخچەی ساوایان لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، سیمینارێکی بۆ دوو کچە خوێندکاری قۆناغی یەکەمی بەشەکە بە ناونیشانی "چۆنیەتی کۆششکردن و ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان" ڕێکخست.

لە سیمینارەکەدا هەردوو کچە خوێندکار ڕازان حسن و معصومە محمود، باسیان لە چۆنێتی هەوڵدان و کۆششکردنی خوێندکارانی زانکۆ کرد بۆ ئامادەکاری ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان .
هەر لە سیمینارەکەدا هەردوو کچە خوێندکار بە خستنەڕووی چەند تەوەر و نمونەیەک، خوێندکارانی بەشەکەیان بە چۆنیەتی کۆششکردن و خۆئامادەکردن بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان ئاشناکرد.