مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، سكۆلەرشیپی خوێندنی دكتۆرای بەدەستهێنا

چاپکردن

لە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتیدا مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بو بەبراوەی سکۆلەرشیپێکی خوێندنی دکتۆرا لە زانکۆی (Leeds Beckett University) سکوڵی ( Built Environment, Engineering, and Computing) جۆری توێژینەوەیەکە پیشەسازییە ( Industrial Research ) بە ناونیشانی ( Assets Sustainable management tool to control damp in residential buildings ) کە بە ھاوبەشی ئەم زانکۆیە و دوو لە گەورەترین کۆمپانیای خانووبەرە لە بەڕیتانیا بە ناوەکانی ( Property Care association ) و (Place For people-Housing Association )چاودێریدەکرێت و سپۆنسەر کراوە.

گوڵاڵە عبدالقادر كە ماستەری لەپسپۆڕی ئەندازیاری هەیەو مامۆستایە لەزانكۆی راپەڕین، براوەی سكۆلەرشیپەكەیە، و بەماڵپەڕی زانكۆی راپەڕینی راگەیاند لە دەرئەنجامی توێژینەوەکە داواکراوە کە توڵێکی سەستەینەبڵ دروستبکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خراپی کوالێتی کەشی ناوەوەی خانوەکان و شێداری كە ھۆکارێکە بۆ دروستبونی کەڕو و داڕمانی سترەکچەری بیناکەو چەندین زیانی تەندروستی، کە ئەمەش کێشەیەکی بەرچاوی خانوەکانی بەڕیتانیایە.
شایانی باسە کە ھەزار خانو دەبێتە کەیسی توێژینەوەکە کە لەلایەن کۆمپانیاکانەوە دیاریکراوە لەشارە جیاجیاکانی بەڕیتانیا، پێوەرەکانی ئەم پێشبڕکێیە بریتی بو لە نوسینی پرۆپۆزەڵ و ئینتەرڤی و پێشکەشکردنی پریزەنتەیشن لەسەر بابەتەکە.