مامۆستایەکی زانکۆی راپەڕین بڕوانامەی دکتۆرای بە دەستھێنا

چاپکردن

مامۆستایەکی بەشی زمانی کوردی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، لە زانکۆی ڕاپەڕین بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری زمانی کوردیدا بەدەستهێنا.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (١٠-٢-٢٠٢١) گفتوگۆی تێزی دکتۆرای مامۆستا (چیا عەلی مستەفا) لە پسپۆڕی زمان بە ناونیشانی: (توندی و نیانی لە گوتاری هەڵبژاردنی کوردیدا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەک نمونە)، لە بەشی زمانی کوردی، فاکەڵتیی ئاداب، زانکۆی سۆران ئەنجامدرا.
تێزەکە لەلایەن (پڕۆفیسۆر دکتۆر قەیس کاکل تۆفیق) سەرپەرشتیکرابوو.