راوێژكارێكی جێگری سەرۆكی حكومەت سەردانی زانكۆی راپەڕینی كرد

چاپکردن

ئەمڕۆ سێشەممە (26ی ینایری 2021)، راوێژكارێكی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی زانكۆی راپەڕینی كرد.

بەڕێز (نجات عبداللە) راوێژكارى بەڕێز (قوباد تاڵەبانى) جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروبارى كەلتورى و رۆشنبيرى سەردانى زانكۆی راپەڕینی كردو لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، پێشوازی لێكرا.
لەكۆبونەوەیەكیشدا، تاوتوێی هەماهەنگی هاوبەشكرا، بۆ بەرەو پێشبردنی ناوچە شوێنەواری و كەلتورییەكانی سنوری راپەڕین و پڕۆژە رۆشنبیریی و كەلتورییەكانیش بەگشتی گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.