ئامانج لێی گەشەپێدان و پێشکەشکردنی چالاکی پەرەپێدانی کارامەیی و لێهاتوویی توانای خوێندکار و دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ سەر کەوتنی هەمیشەیی پیشەیی.... بایەخدان و هاوکاریکردنی یەکتر پێویستیەکی گرنگی مرۆی یە نەک هەڵسوکەوتێکی خێرخوازی.
#بۆهەرچالاکیەك پێوەری خاڵ دادەنرێت بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی چالاکیەکانی خۆبهخشان، لە کۆتایی ساڵی خوێندندا بڕوانامەی خۆبەخشی دەبەخشرێت بە خۆبهخشانی سەرکەوتوو و بەشدار لە پڕۆگرامی کاری خۆبەشی سهنتهری کار.
کار و چالاکی یەکان:
بهشێوهی( تاك، گروپ و تیم وۆرک)، ڕێگا و میکانیزمی جیاواز بەکار بهێنرێت، که سهرجهمیان تایبەت بەپەرەپێدانی توانا و کارامەییەکانی خوێندكاران و دەرچوانی زانکۆ بێت وەك:
#پێشکەش کردن یا ئامادەبون و هاوکاریکردن لە ڕێكخستنی چالاکی زانستی(سمینار، خول، وۆركشۆپ، مەراسیم، بیرۆکە و پڕۆژەی نوێ).
#بەشداریکردن لە چالاکییهکی ژینگه پارێزی و وهک ههنگاوێک بۆ به کهلتوریکردنی پاراستنی ژینگه و پهرهدان به ڕێژهی سهوزایی.
#بەشداریکردن لە هەڵمەتی هۆشیاری گشتی.
#بەشداریکردن لە هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی
#هاوکاری کردنی کۆلێژ و بەڕێوەبەرایەتیەکانی زانکۆمان لەسەرە ئاستی تاك و گروپ.
#هاوکاری کردن لە ڕاپرسیەکانی سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار.
#چالاکی لیفلێت (ئامادەکردن، بڵاوکردنەوە).
بایەخی کاری خۆبەخش:
- پەرەپێدانی توانا و کارامەییەکانی خوێندكاران و دەرچوانی زانکۆ.
- کاری خۆبەخشی وات لێ دەکات باوەڕت بە خۆت زیاد ببێت و کەسایەتیت بەھێز دەکات، پەیوەندیەکان بەهێزدەکات و کۆمەڵگایەکی هۆشیار پێک دەهێنیت وە رێگەیەکە بۆ دەرخستن و دۆزینەوەی تواناخودیەکان.
- خۆبەخشی شێوازێکە بۆ خۆ دوورخستەنەوە لە ڕۆتینی ژیان و ئاشنابون بەژینگەی کار و ئەزموون کردنی کاری نوێ.
-بەشێوەیەکی گشتی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تاک و بەرەوپێشبردنی لە ڕووی هزرییەوە بۆ هەستکردن بە بەرپرسیایەتی لە کومەڵگادا.
-بە کلتور یکردنی کاری خۆبەخشی.
- پەرەپێدانی توانای مرۆیی و پێشکەوتنی ئابووری وڵات.
- بەشداری کردن لە چالاکی کلەبەکان و پڕۆگرامەکانی سەنتەری کار، لە نمونەی "هاوبهشیپێکردنی ئهزموونهکان" له شێوهی میتینگ دا، خوێدنکاران دەتوانن لەم ڕێگەیەوە باس له ئهزموون و چۆنیهتی بهدهستهێنانی سهرکهوتنهکانی خۆیان بکەن، ئەمەش وەك هان دانێك بۆ هاوڕێکانیان و بەشداربوانی چالاکییهکه بێت.
بۆ خۆتۆمارکردن کلیک لەم بەستەرەبکە👇
https://forms.gle/9dZ2TGyt698KtvpM9
