پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکایەتی زانکۆ
بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی (2021)ەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران و تەواوی خەڵكی كوردستان دەكەین، بەهەموو چین و توێژ و پێكهاتەكانییەوە، هیوادارین ساڵی نوێ ببێتە ساڵی كۆتایی هاتنی (ڤایرۆسی كۆرۆنا) و ببێتە ساڵی لێبوردەیی و بەدیهاتنی هەموو ئومێدو خۆزگەكانی كوردستانیان لەپێناو قووڵكردنەوەی گیانی برایەتی و تەبایی وپێكەوە ژیان، ببێتە ساڵی بەرەوپێشچوونی پرۆسەی خوێندن و گەشەپێدانی زیاتری هەرێمی كوردستان.
هیواخوازین هێزە سیاسیەكانی كوردستان ئەم ساڵە بكەنە هەوێنی هاوخەباتی و هەماهەنگی و یەكخستنی هێز و تواناكان و ساڵی تێپەڕاندنی قەیرانەکان بێت، لەپێناو زیاتر گەشەپێدان و ئاوەدانی هەرێمی كوردستان، پاراستنی دەسكەوتەكان و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان.
لەم بۆنەیەدا جارێكی تر زانكۆمان دووپاتی دەكاتەوە كە هەوڵەكانی بەردەوامن لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری خوێندكاران و بەرزكردنەوەی ئاستی زانستیان و گەشەپێدان و پێشخستنی زیاتری زانکۆمان .
لێرەوە ئاگاداری مامۆستایان و خوێندكارانی ئازیز دەكەینەوە، كە بەپێی ساڵنامەی خوێندنی زانكۆی راپەڕین، رۆژی شەممە (2 – 1- 2021)، دەوامی خوێندن لەو كۆلێژانە دەستپێدەكاتەوە كە رۆژانی شەممە وانەیان هەیە.
سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین