كتێبخانەی كەمپەسی قەڵادزێ بەئەلیكترۆنی دەكرێت

چاپکردن

ئەمڕۆ (2 -12 -2020) سەرۆکی زانکۆی راپەڕین، بەیاوەری یاریدەدەری کارگێڕی و دارایی و چەند بەڕێوەبەرێكی سەرۆكایەتی زانكۆ کەمپەسی قەڵادزێی زانکۆی راپەڕینیان بەسەركردەوەو بڕیاریاندا كتێبخانەی كەمپەسەكە بەئەلیكترۆنی بكەن.

لەو سەردانەدا كە لەلایەن (د. هیوا مینە) راگری كۆلێژی پەروەردەو ستافی كەمپەسی قەڵادزێ پێشوایانلێكرا، سەرۆكی زانكۆ ئەو شوێنانەی بەسەرکردنەوە کە پێشتر کاریان تیێداکراوە، و بڕیاردرا سەرجەم کێشەکانی كەمپەسی قەڵادزێ چارەسەربکرێن.
لەبەشێکی تری سەردانەکەدا کتێبخانەی کەمپەسی قەڵادزێ بەسەر کرایەوەو بڕیاردرا کە هەنگاوەکان خێراتر بکرێن بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی کتێبخانەکە .