تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی بە شێوەی ئەلیکترۆنی بۆ قۆناغی یەکەم بەڕێوەدەچێت

چاپکردن

ساڵانە لەگەڵ هاتنی قۆناغی یەکەم، سێنتەری زمان بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی نمونەیی لە وانەی ئینگلیزی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی بۆ قۆناغی یەکەم ئەنجام دەدات بە مەبەستی جیاکردنەوەی ئاستەکانیان و دانانیان لە ئاستی دیاریکراو. بۆ ئەمساڵ یەکەم ئەزموونی تاقیکردنەوەکە بە شێوەی ئەلیکترۆنی بەڕێوەچوو و ئەمڕۆ زیاتر لە ١٥٠ خوێندکار لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، کە پێکهاتووە لە بەشەکانی مێژوو، جوگرافیا، و فەلسەفە، لە Learning Center Labـی سێنتەری زمان تاقیکردنەوەکەیان ئەنجامدا و بە شێوەیەکی زۆر باش بەڕێوەچوو.

بێگومان بەڕێوەچوونی ئەم تاقیکردنەوەیە بە ئەلیکترۆنی سودێکی زۆر بە بەشداربووان و سێنتەر دەگەیەنێت، بۆ نمونە، هەر لە گەڕاندنەوەی کاتەوە تا بەفیرۆنەدانی کاخەز و هەروەها بەکارنەهێنانی سەرچاوەی مرۆیی بۆ هەڵسەنگاندن و دانانی نمرە! هەروەک سودی جیاکردنەوەی ئاستەکان زۆر ئاسان دەبێت و داتای خام بەردەست دەبێت بۆ هەر مەبەستێک پێویست بێت.

شایەنی باسە، هەر ئەمڕۆ لە لەگەڵ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکە، لە پێناو بەرچاوڕوونیان بۆ ئەمساڵی خوێندنی وانەی ئینگلیزی، گروپەکان لە لایەن مامۆستایان لە سێنتەر بە بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری پەرەپێدان و زمان و کۆرسەکانیان و ئامانج و چەندین شت تر لەم بارەیەوە ناسێندران.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ئەم تاقیکردنەوە لە ڕۆژانی داهاتوو بە بەشەکانی تریش بەڕێوەدەچێت بە پێی ئەم خشتەیەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەسەر ماڵپەڕی زانکۆ بڵاوکرایەوە. کرتە بکە بۆ بینینی ئاگادارییەکەی پێشتر.