هەنگاوەكانی كردنەوەی كۆلێژی پزیشكی لەزانكۆی راپەڕین تاوتوێ دەكرێن

چاپکردن

ئەمڕۆ چوارشەممە (18 – 11 – 2020) بەڕێز (د. دیار ئیبراهیم) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین، سەردانی زانكۆی راپەڕینی كرد، و لەكۆبونەوەیەكدا لەگەڵ بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ئیبراهیم) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێكران.

لەكۆبونەوەكەدا، باس لەدۆخی تەندروستی ناوچەكە كراو پەیوەندی نێوان زانكۆی راپەڕین و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی و دامەزراوە تەندروستییەكان بەگرنگەوە باسیان لێوەكرا بۆ كەمكردنەوەی كێشەو گرفتەكانی هەردوولا.
هەر لەكۆبونەوەكەدا، تاوتوێی هەنگاوەكانی كردنەوەی كۆلێژی پزیشكی كرا لەزانكۆی راپەڕین، و بڕیاریشدرا هەنگاوەكانی كردنەوەی كۆلێژی پزیشكی خێراتر بكرێن، و لەداهاتوویەكی نزیكدا كۆبونەوەی تایبەت بەو پرسە ئەنجامبدرێت.