دوێنێ سێشەممە (10 – 11 – 2020) وەفدێكی دەزگای مرۆیی مام، سەردانی زانكۆی راپەڕین-یان كردو چەند پێداویستیەكی تەندروستی و خۆپارێزیان گەیاندە زانكۆی راپەڕین.
لەكۆبونەوەیەكدا لەدوای بەخێرهاتن و سوپاسگوزاری زانكۆی راپەڕین، لەبەرامبەر هاوكاریی و دیارییەكانی دەزگای مرۆیی مام، سەرۆكی زانكۆی راپەڕین (پ.ی.د. موفق خالد ئیبراهیم)، كارو پڕۆژە خێرخوازیی و هاوكارییەكانی دەزگای مرۆیی مام-ی بۆ فەرمانگەو نەخۆشخانەكانی كوردستان و بەتایبەتیش سەنتەرەكان و نەخۆشخانەكانی چارەسەركردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای بەرز نرخاند، و سوپاسی دەزگای مرۆیی مام-ی كرد، لەبەرامبەریشدا وەفدی دەزگای مرۆیی مام، بەڵێنیاندا لەداهاتوودا بەردەوام بن لەگەیاندنی هاوكارییەكانیان بۆ زانكۆی راپەڕین.