ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین، چەند بڕیارێكی دەربارەی گواستنەوەو دابەزینی خوێندكارانی تازە وەرگیراو دەركرد

چاپکردن

ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین، بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ چەند پرسێكی هەنوكەیی پەیوەست بەخوێندكارانی تازە وەرگیراو لەكۆلێژو بەشەكانی زانكۆی راپەڕین، لەڕۆژی چوار شەممە (4 – 11 -2020) كۆبۆوە و چەند بڕیارێكی دەركرد.

لەكۆبونەوەكەدا ئەنجومەنی زانكۆ بڕیاری لەسەر چارەسەری گونجاو بۆ كێشەی كۆلێژی زانستە ئەندازیاریە كشتوكاڵیەكانی پەیوەست بە زۆری خوێندكارانی وەرگیراودا كە ڕێژەكەیان دووھێندەی وەرگیراوانی ساڵی پارە، بەپێی ئەو توانایەی كە زانكۆ لەبەردەستیەتی.
لەتەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكاندا ھەر پەیوەست بە زۆری ژمارەی وەرگیراوان، كە زۆرێك لەبەشەكان بەھۆی زۆری ژمارەی وەرگیراوانیان و سنورداری توانا مرۆیی و پێداویستیەكانەوە داوایان كردبو كە ڕێگە بەدابەزین و گواستنەوەی خوێندكاران نەدرێت، ئەنجومەنی زانكۆ بەوردی كێشەو گرفتەكانی تاوتوێكردو بڕیاریدا بە:
1. لە کاتی بونی داواکاری بۆ دابەزین بەشەکان تا پێنج خوێندكار وەردەگرن.
٢. لەكاتی بونی داواكاری دابەزین و كێبڕكێ ڕەچاوی كۆنمرەی خوێندكارو شوێنی نیشتەجێبون دەكرێت كە دەبێت داواكار نیشتەجێی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بێت، و دوری شوێنی وەرگیرانیش لەبەرچاو دەگیرێت.
٣. ھەر بەشێكی زانستی توانای وەرگرتنی زیاتر بێت لەوەی كە بڕیاری لێدراوە ئەوا دەتوانن ھەر ڕێژەیەك وەربگرن كە لەگەڵ توانای زانستی و ماددییەكانیان بگونجێت..
ە تەوەرێكی تری كۆبونەوەكاندا ساڵنامەی خوێندن لەزانكۆی راپەڕین بۆ قۆناغەكانی (١ ،٢ ،٣) جێگیركرا.