گفتوگۆی تێزێكی ماستەر ئەنجامدرا

چاپکردن

ئه‌مڕۆ دوو شەممە (١٠ی ئابی ٢٠٢٠)، له‌هۆڵی پێشه‌وا قازی محمد، لەكۆلێژی پەروەردەی زانكۆی راپەڕین، گفتوگۆی نامه‌ی ماسته‌ر خوێندكاری باڵا کانی مجید خضر خوێندکار لە زانکۆی ڕاپەڕین لەبه‌شی عەرەبی پسپۆڕی ئه‌ده‌ب ئەنجامدرا.

تێزی ماستەری خوێندكار لەژێر ناونیشانی "(الشعر العربی الحديث في الرسائل الجامعیة في اقليم كردستان العراق ٢٠٠٣-٢٠١٣ ، دراسة في نقد النقد" لەلایەن لیژنەی گفتوگۆوە هەڵسەنگاندنی بۆ كراو لەدەرەنجامدا پەسەند كرا.
لیژنەی گفتوگۆ پێكهاتبوون لەپڕۆفیسۆر هیرش محمد امین سەرۆكی لیژنەو ئەندامێتی هەریەك لە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر مسعود سلیم حمدامین و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر احمد حسین علی و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر سامی ناجی سوادی ئەندام و سەرپەرشتیار.