پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر فاطمە قادر مصطفی مامۆستا لەبەشی جوگرافیا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین، دوو كتێبی لەبواری زانستی جوگرافیادا بڵاوكردنەوە.
نوسەری كتێبەكان، بەراگەیاندنی زانكۆی راگەیاند: كتێبی یەكەم، كە بەناونیشانی جوگرافیای خزمەتگوزارییە. یەكەم كتێبە بەزمانی كوردی لەبواری جوگرافیای خزمەتگوزاری بڵاوبوبێتەوە، سوودێكی زۆری دەبێت بۆ نوسینی توێژینەوەی زانستی لەقۆناغە جیاجیاكاندا. ئەم پەرتوكە باس لە چەمك و گرنگی و بنەما و تایبەتمەندی و پێشكەوتنەكانی خزمەتگوزاری دەكات، هەروەها ئاراستە و ڕێباز و تیۆرەكانی جوگرافیای خزمەتگوزاری دەخاتەڕوو، لەگەڵ ئاماژەكردن بە پێوەرەكانی پلاندانان و قۆناغەكانی خزمەتگوزاری, وە ئەو گرفتانەی كە ڕووبەروی پلان دانانی خزمەتگوزاری دەبنەوە ڕوون دەكاتەوە. شایەنی باسە ئەم كتێبە هەردوو تەوەری خزمەتگوزاری ژێرخانی و خزمەتگوزاری كۆمەڵایەتی بەوردی باس دەكات. لەگەڵ دابەشبوونی خزمەتگوزاری تەندروستی لەقەزای ڕانیە وتوانستەكەی.
وتیشی: كتێبی دووەم، بەناونیشانی دەروازەیەك بۆ جوگرافیای دانیشتوان و كێشەكانی، نوسراوەو ئەم كتێبە باسی گەشەی دانیشتوان و ڕەهەندی كێشەی دانیشتوان لەجیهان و مەترسی و گرنگی لێكۆڵینەوەكانی دانیشتوان دەكات, هەروەها هاوكێشەكانی دانیشتوان و تەقینەوەی دانیشتوان و ڕەهەندەكانی دەخاتەڕوو, لەگەڵ هۆكارەكانی دابەشبوونی جوگرافی دیاردەی هەژاری لە هـەرێـمی كوردسـتان و عـێراق, لە باسی تر تیشك دەخاتە سەر هۆكارەكانی بێكاری و پیسبوونی ژینگەی شار وكێشەی نیشتەجێبوون, هەروەها باس لە سیاسەتی دانیشتوان جۆر و ئامانجەكانی ئامانجەكانی سیاسیەتی دانیشتوان و پەرەپێدانیان دەكات.
شایەنی باسە نوسەر خاوەنی 11 توێژینەوەی زانستی بڵاوكراوەیە لەبواری جوگرافیا و دوو كتێبى بەچاپ گەیاندوە لەهەمان بوار.