کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆرسی دووەمی خوێندنی باڵا- ماستەر ڕادەگەیەنێت

چاپکردن

‎کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ڕۆژی شەممە

‎ (٢٥-٧-٢٠٢٠) کاتژمێر ٩:٣٠ ئێوارە
‎ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی باڵا- ماستەری بەشی زمانی کوردی لە ڕێگەی ئیمەیڵی خوێندکارانەوە دەنێرێتەوە. بۆ ئەم مەبەستە داوا لە خوێندکاران دەکەین سەردانی ئیمەیڵەکانیان بکەن بۆ بینینی ئەنجامەکانیان.

‎ئەگەر خوێندکار لە هەر وانەیەک گازندەی هەبێت لە ڕێگەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی گازندە (لەگەڵ ئەنجامەکان بە ئیمەیڵ نێردراوە) تا ڕۆژی سێشەممە (٢٨-٧-٢٠٢٠) دەتوانێت گازندە بنووسێت و بۆ هەمان ئیمەیڵی لیژنەی تاقیکردنەوەکانی بنێرێتەوە.

‎لیژنەی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی باڵا- ماستەر - کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت