چەند مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەکی زانستی دەربارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە گۆڤارێکی زانستی ئاست بەرزی جیهانی بڵاودەكەنەوە

چاپکردن

دوای ئەنجامدانی توێژینەوەیەک لەسەر نەخۆشی کۆرۆنا ( کۆڤید ١٩ ) لەلایەن مامۆستایانی بەشی ماتماتیک ( پ.ی.د. سەرباز همزە عبدللە و پ.ی.د. ڕزگار حاجی صالح) لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوبەشی لەگەڵ (د. صادق سلیمانی) لە بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەری زانکۆی کوردستان- سنە، لە ژێر ناونیشانی 

“Mathematical Modelling for Coronavirus Disease (COVID-19) in Predicting Future Behaviors and Sensitivity Analysis”
لەئێستادا تویژینەوەكە پەسندکراوە بۆ بڵاوکردنەوە لە گۆڤاری زانستی فەرەنسی
" Mathematical Modelling of Natural Phenomena " کە گۆڤارەکە فاکتەری کاریگەری پێنج ساڵی ڕابردووی “1.068” و لە لیستی Thomson Reuters-Clarivate دا پۆلینکراوە.

دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا مامۆستایانی بەشی ماتماتیک لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی راپەڕین، بەهاوبەشی لەگەڵ چەند توێژەرێکی جیهانی چەند توێژینەوەیەکیان ئەنجامداوەو لە ئێستادا لە پڕۆسێسی بڵاوکردنەوەدان.

گرتە لەم بەستەرە بكە بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەكە