چەند بڕیارێکى گرنگ بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى زانکۆکانیان بەشێوەى ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن داوە لە دەرەوەى وڵات

چاپکردن

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت

لە دواى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناو ئەو لێکەوتانەى کە لە ئەنجامدا هاتە ئاراوەو گەڕانەوەى ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کە لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن و، لەپێناو بەرژەوەندى گشتى بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە نوسراوى ژمارە (٣٥٠) لە ڕێکەوتى (١٢-٥-٢٠٢٠) ئەم بڕیارانەى خوارەوەى دەرکرد:

1- وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەنێت ئەو خوێندکار و قوتابیانەى کە زانکۆکانیان بەشێوەى ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن داوە ئەو ماوەیەى کە لە ناوەوەى وڵات بە شێوەی ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن داوە بۆیان ئەژمار دەکرێت و دەخرێتە سەر ماوەى مانەوەیان لە دەرەوەى وڵات کە تیایدا دەخوێنن بۆ ئەم مەبەستە پێویستە داواکارى و بەڵگەنامەى فەرمى پێشکەش بە وەزارەتەکەمان بکەن.

2- سەبارەت بەو قوتابى و خوێندکارانەى کە گەڕاونەتەوە زانکۆکانیان پرۆسەى خوێندنیان ڕاگرتوەو بەشێوەى ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن نەداوە ئەوا لە دواى دەستپێکردنەوەى خوێندنیان ماوەى مانەوەیان لە ڕاگرتنى خوێندنیان زیاددەکرێت بۆ ماوەى خوێندن و مۆڵەتى خوێندنەکەیان.

3- ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کە بەردەوامن لە خوێندن و خوێندن لە زانکۆکانیان ڕانەگیراوە ئەوا بەپێى یاساو ڕێنماییە کارپێکراوەکان مامەڵەى لەگەڵدا دەکرێت.

http://mhe-krg.org/ku/node/4158