مامۆستا (سه‌رهه‌د همزه خدر) له‌نوێترین چالاكی زانستیدا توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌ژێر ناونیشانی: (IFRS adoption in emerging markets: the case of Iraq) له‌گۆڤاری زانستی (Theoretical Journal of Accounting) بلاوكرده‌وه.
توێژینه‌وه‌كه باس له‌نالەباری له‌جێبه‌جێكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی بواری ژمێریاری ده‌كات له ولاتانی تازه پێشكه‌وتوو به‌دیاریكراوی عێراق. لا‌وازی سیسته‌می سیاسی و ئیداری و پشتگوێخستنی یاسا نێوده‌وله‌تیه‌كانی بواری ژمێریاری له‌لایه‌ن كۆمپانیاكان وایكردووه كۆمپانیا بیانی و ناوخۆیه‌كانی عێراق راپۆرته دارایه‌كانیان به‌شێوازی ناراست پیشانبده‌ن و بڵاویان بكه‌نه‌وه.
هەر لەتوێژینەوەكەدا روونكراوەتەوە كە نه‌بوونی شاره‌زاو پسپۆر له‌بواری جێبه‌جێكردنی یاسا ژمێریاریه نێوده‌وله‌تیه‌كان له‌ولاتانی تازه پێگه‌یشتوو له‌ناویاندا (عێراق) وایكردووه ئه‌م كێشه به‌رده‌وام بێت ئه‌مه‌ش بۆته هۆی له‌ده‌ستدانی متمانه‌ی به‌كارهێنه‌ران به‌جۆرێك ناتوانرێت بڕیاری دروست و قازانج ویست بدرێت پشت به‌ست به‌و لیسته داراییانه‌ی كه سالانه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه بلاو ده‌كرێنه‌وه.
توێژینه‌وه‌كه ڕێگه‌چاره‌ی و گونجاوی پێشنیار كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناراستی له راپۆرته داراییه‌كاندا.
بۆ خوێندنەوەی ته‌واوی توێژینه‌وه‌كه گرتە لەم بەستەرە بكەن.
https://www.researchgate.net/publication/340378977_IFRS_adoption_in_emerging_markets_the_case_of_Iraq