سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین سوپاسی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی دەکات

چاپکردن

پاش ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی شوباتی٢٠٢٠، بەڕێز پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم سه‌رۆكی زانكۆی ڕاپه‌ڕین لە بری بەڕێز پ.ی.د.ڕەزا حسین سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، ئەو تاقیگەیەی کۆمپیوتەری کردەوە کە لەسەر خەرجی سندوقی داهاتی زانکۆی سلێمانی دروستکرابوو، هەروەک بەشێک لە تێچووی دارایی کارەکانی دروستکردنی پارکێک لە کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ کە لەلایەن زانکۆی سلێمانیەوە دابینکرابوو.


لەوتەیەکدا لەکاتی کردنەوەی تاقیگەکەدا، کە بەڕێز پ.ی.د. موفق خالد سه‌رۆكی زانكۆی ڕاپه‌ڕین پێشکەشی کرد: سوپاسی زانکۆی سلێمانی کرد وەک زانکۆی دایک کە هەمیشە پشتیوان و هاوکاری زانکۆی ڕاپەڕینن لە کارە زانستییەکاند، هەروەک پەیامی پیرۆزبایی خۆی بە زانکۆی ناوبراو گەیاند، کە توانیویانە ئاستێکی باش لە ڕیزبەندی وێب ماتریکسدا تۆماربکەن، هیواشی خواست هاوکاری و هەماهەنگی زیاتر لەنێوان سەرجەم زانکۆکانی کوردستان لە چالاکی و کارە زانستییەکاندا هەبێت لەپێناو باشتر بەرەوپێشچوونی کەرتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان.

خوێندکار سندوقی داهات پەروەردەی قەڵادزێ زانکۆی سلێمانی