ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی شوباتی ٢٠٢٠، بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی ڕاپەڕین، سیمینارێکی بۆ سەرجەم خوێندکارانی قۆناغی یەکەم، دەربارەی چۆنیەتی گەڕان بە دوای سەرچاوەی زانستی و ئاشناکردنیان بە ڕێنماییەکانی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ سازکرد.
جێی ئاماژەیە، چالاکییەکە بۆ سەرجەم خوێندکارانی قۆناغی یەکەمە لە گشت بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، کە بە شێوەی زنجیرە سیمینار بەڕێوەدەچێت و لە ڕۆژانی داهاتوو بەردەوام دەبێت، بۆ هەر بەشێک بەجیا سیمینار سازدەکرێت، سیمینارەکانیش لەلایەن کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ ئەنجام دەدرێن.