سیمپۆزیۆمی ئاشنابوون بە گرفتە دەروونیەکان بەڕێوەچوو

چاپکردن

ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، بەشی بیرکاری لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین، سیمپۆزیۆمێکی بە ناونیشانی " ئاشنابوون بە گرفتە دەروونیەکان " ڕێکخست.
سەرەتا وتاری ڕاگرایەتی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەلایەن بەڕێز پ.ی.د. رزگار حاجی ساڵح راگری كۆلێژ پێشكەشكرا: تیایدا باسی لە گرنگی کارکردن کرد لە ئاشناکردنی گرفتە دەروونییەکان بە کۆمەڵگا بەگشتی و خوێندکارانی زانکۆ بەتایبەتی، هەروەک ئەو هەوڵەی بەشی بیرکاریشی بەرز نرخاند .

دواتر سیمپۆزیۆمەکە بە دوو پانێڵ درێژەی بە کارەکانیدا ، لە پانێڵی یەکەمدا د.هەڵکەوت ئیسماعیل بە ناونیشانی (چارەسەری گرفتە دەروونییەکان) بابەتێکی پێشکەشکرد ، لەهەمان پانێڵدا، تەوەری (گرفتە دەرونییە باوەکان) لەلایەن مامۆستا هیوا ڕەسوڵ پێشکەشی ئامادەبوو کرا.
پاشان لە پانێڵی دووەمدا د.هەژار قادر بە بابەتی (هۆکاری گرفتە دەروونییەکان) بەردەوامی دایە سیمپۆزیۆمەکە ، کۆتا تەوەر لە ژێرناوی (کاریگەری گرفتە دەروونییەکان لەسەر تاک و خێزان و کۆمەڵگە) لەلایەن م.سیڤان عومەر پێشکەشکرا.
لەهەردوو پانێڵەکەشدا ئامادەبووان بە پرسیاری زۆر و هەستیار لەبارەی گرفتە دەروونییەکان ، پانێلەکەیان دەوڵەمەندتر کرد .