دەرفەتێکی ناوازە بۆ خوێند کارانی زانستە مرۆڤایەتیەکان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکانەوە

چاپکردن

لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین لەگەڵ زانکۆی مەساریک لە چیک ، بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین دەرفەتێک دەرەخسێنێت بۆ چەند خوێندکارێکی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان بۆ بەشداریکردن لە پرۆگرامێکی هاوینە لە ئەوروپا. پڕۆگرامەکە تەنها (١٨) خوێندکار وەردەگرێت لە وڵاتانی جیاوازەوە، لە ناویاندا (٢-٣) خوێندکاری زانکۆی ڕاپەڕین. کۆڕسەکە لە (١٤-٦-٢٠٢٠ بۆ ٥-٧-٢٠٢٠) دەبێت. 

مەرجەکانی ئەم پرۆگرامە:
1- خوێندکارانی بەشەکانی یاسا،فەلسەفە، مێژوو لە زانکۆمان دەتوانن بەشداربن.
2- پێشکەشکار پێویستە زمانی ئینگلیزی زۆربە باشی بزانێ.
3- ئاستی زانستی خوێندکار بەرزبێت .

ئەم خەرجیانەی ئەم پڕۆگرامە دابینی دەکا:
1- تکتی فڕۆکە بۆ وڵاتی چیک ،هەروەها خەرجی گەشتەکانی کۆتای هەفتە بۆ شارەکانی ( پراگ،ڤیەنا،بوداپست)
2- خەرجی هاتوچۆ لەناو شاری برنۆ لە چیك.
3- خەرجی شوێنی مانەوە.
4- خەرجی کرێی خوێندنی کۆڕسەکە .
5- نانی بەیانی لەکاتی گەشتەکانی کۆتای هەفتە.
6- گەشتی ئەکادیمی بۆ (پەرلەمانی هەنگاریا،ڕادیۆی ئەوروپای ئازاد، نەتەوە یەکگرتوەکان و کۆمەڵێک شوێنی تر).
7- هەندێ چالاکی کلتوری لە برنۆ.

دەرئەنجامەکانی ئەم پرۆ گرامە :
خوێندکار ئەم کۆرسە تەواو دەکات بە تێگەیشتنێکی قوڵ لەو گۆڕانکاریانەی کە ئەوروپا پێیدا ڕۆیشتوە و جێبەجێکردنی ئەوەی لەم کۆرسەدا فێری بوە لە وڵاتەکانی تر لەڕێگەی نوسینی توێژینەوە لە کۆتایی کۆڕسەکە. وە خوێندکاران ٨ یەکەی (ECTS) وەردەگرن بەتەواوکردنی ئەم پرۆگرامە بە سەرکەوتوویی.

ئارەزوو مەندان دەتوانن لە ڕێگەی پڕکردنەوەی ئەم فۆڕمەوە داواکاری پێشکەش بکەن.
لینک:
https://docs.google.com/forms/d/1NXzycJjP76Tw8rN3fP5_6RxmnvjjqyoEsvgz78cqLfQ

چەند بەروارێکی گرنگ:

- ٣٠-١-٢٠٢٠ کاتژمێر (١٢:٠٠ ی نیوەڕۆ) دوا مۆڵەت بۆ پێشکەش کردنی داوکاری.
- ٣-٢-٢٠٢٠ ئاگادار کردنەوە بۆ چاوپێکەوتن لەڕێگەی ئیمەیڵەوە دەبێت.
- ٦-٢-٢٠٢٠ چاوپیکەوتن لە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکان لە نهۆمی سێیەمی سەرۆکایەتی زانکۆ.
- ١٠-٢-٢٠٢٠ ناردنی ناوەکان بۆ زانکۆی مەساریک و تۆمارکردنی ناوی کاندیدە سەرکەوتوەکان.

ب. پەیوەندیەکان
٢٦-١-٢٠٢٠
بۆهەر پرسیار و سەرنجێك پەیوەندی بکەن بەم ئیمەیڵ و ژمارە مۆبایلەوە:
Email: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
Phone: 07501026924