بەپێی پڕۆژە بڕیارێكی پەسەندكراوی ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین، ئەو توێژینەوانەی كە دەستنیشانی چارەسەركردنی كێشەكانی سنوری ئیدارەی راپەڕین دەكەن، لەلایەن زانكۆی راپەڕین و لایەنی سودمەندوە پشتگیریی دارایی بۆ توێژینەوەكان دەكرێت، ئەو بڕیارەش لەكۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی زانكۆ لە رۆژی (22 – 1 – 2020)دا پەسەند كراوە.
هەر بۆئەو مەبەستە زانكۆی راپەڕین بانگهێشتی سەرجەم توێژەرانی زانكۆكانی كوردستان و دامەزراوە زانستییەكان و توێژەرە ئەكادیمییەكان دەكات، كە دەتوانن پڕۆپۆزەڵ پێشكەشی سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی راپەڕین بكەن و لەدوای بڕیاردان لەسەر پڕۆپۆزەڵەكە دواتر لەرێگەی ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین پشتگیریی دارایی بۆ توێژینەوەكە دیاری دەكرێت و لایەنی سودمەند لەتوێژینەوەكە و زانكۆ پشتگیرییە داراییەكە دەگرنە ئەستۆ.
ئەم پرۆژەیە لە چوارچؽوەی لێکتێگەیشتنی ئیدارەی ڕاپەڕین و قائیمقامیەتی رانیەو فەرمانگەکانی سنورەکەیە.