لە مەراسیمێکدا بڕوانامەی ئەنجومەنی وەزیران بە خوێندکارانی سەركەوتووی خولی ڕاهێنانی تواناكان بەخشرا

چاپکردن

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، لە مەراسیمێکدا، بە ئامادەبوونی بەڕێز پ.ی.د. موفق خالد سەرۆکی زانکۆی راپەڕین و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و راگری کۆلێژەکان، سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە زانکۆی ڕاپەڕین، لە هۆڵی چالاكییەكانی زانكۆ، مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی ئەنجوومەنی وەزیرانی بە خوێندکارانی سەرکەوتووی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان و سەرپەرشتیارانی پڕۆگرامەکە و ڕێزلێنان بۆ دامەزراوەکانی کەرتی تایبەتی ڕێكخست. لە مەراسیمەکەدا مامۆستا زەردەشت خالد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری گەشەپێدانی کار وتەیەکی پێشکەشکر

د: تیایدا وێڕاى سوپاس و ستایشى خوێندکاران و كۆمپانیا به‌شداربووەکان، ئاماژه‌ى به‌ گرنگى پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان کرد. وتی: پڕۆگرامەکە سوود به‌ خوێندكاران ده‌گه‌یه‌نێت و هه‌لى كار له‌ كه‌رتى تایبه‌ت بۆ خوێندكاران ده‌ره‌خسێنێت، هەروەک ته‌واوكه‌رى ئه‌و زانسته‌یه‌ كه‌ له‌ زانكۆكان به‌ شێوه‌یه‌كى شه‌فەهی ده‌یخوێنن، وتیشی: ئامانج له‌ پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان،‌ دروستكردنى پردێكى په‌یوه‌ندى پته‌وە له‌ نێوان زانكۆكانی کوردستان و كه‌رتى تایبەتدا، لەپێناو دروستکردنی دەستی کار و پێکەوەگرێدانی هەرسێ لایەنی حکومەت و زانکۆکان و کەرتی تایبەت بەیەکەوە. لە کۆتایی مەڕاسیمەکە، سوپاسنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خوێندکارانی بەشداربووی پڕۆگرامەکە و خاوەن و نوێنەری کۆمپانیاکان بەخشرا.