بڕیارە لەرۆژانی (9 – 11 / 6 / 2020) لەهەرێمی كوردستان لەزانكۆی سەلاحەدین، سێیەمین كۆنفڕانسی هاوبەشی نێودەوڵەتی زانكۆی راپەڕین لەگەڵ زانكۆكانی سەلاحەددین و زانكۆی كوردستان لەشاری سنە، رێكبخرێت.
كۆنفرانسەكە لەژێر ناونیشانی (زارناسی و ئەدەبی زارە كوردی و فارسیەكان) رێكدەخرێت و چەندین تەوەری جیاوازی زانستی لەخۆ دەگرێت و توێژەرانیش دەتوانن لەچوارچێوەی تەوەرەكانی كۆنفڕانسەكەدا توێژینەوە زانستیەكانیان بنێرن بۆ لیژنەی زانستی كۆنفڕانس بەمەبەستی هەڵسەنگاندنیان و دواتر بڕیار لەسەردانیان بە قبوڵكردن یاخود بەپێچەوانەوە.
بەپێی كاتە گرنگەكانی كۆنفڕانس رۆژی (20- 2 – 2020) دوا وادەی ناردی ناونیشان و پوختەی توێژینەوەكان دەبێت، و لەئەگەری پێدان و پێنەدانی رەزامەندی بەپوختەی توێژینەوەكانیش لیژنەی زانستی كۆنفڕانس لەرۆژی (10 – 3 – 2020) بەفەڕمی توێژەران ئاگادار دەكاتەوە.