رۆژی سێشه‌ممه (14 – 1 - 2020)، به ئاماده‌بوونی ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده به‌ڕێز د.هیوا محمود مینه و مامۆستایانی كۆلێژی په‌روه‌رده، پێشانگایه‌كی پڕاكتیكی بۆ خوێندكارانی قۆناغی چواره‌می به‌شی زمانی ئینگلیزی كرایه‌وه.
وه‌ك به‌شێك له وانەی (Materials Development and Adaptation) به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز م.ڕاوێژ محمد ابراهیم، مامۆستا له‌به‌شی زمانی ئینگلیزی كه تیایدا خوێندكاران به‌هره‌و تواناكانی خۆیان نمایش كرد ، هه‌روه‌ها چۆنیتی گه‌شه‌پێدانی وتنه‌وه‌ی زمانی ئینگلیزی له ناو پۆلدا و به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ی جیاواز و به‌رده‌ست بۆ فێركردنی خوێندكاران به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌رترو مانه‌وه‌ی زانیارییه‌كان .