ڕاگەیاندنی پلانی پەسەندکراوی خوێندنی باڵا/ ماستەر و دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی له‌ زانكۆی ڕاپەڕین

چاپکردن

ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە (٢٣٣٧٤/٩) لە ڕێکەوتی (٢٤ . ١٢. ٢٠١٩) کە تایبەتە بە پەسەندکردنی پلانی خوێندنی باڵا (ماستەر/دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی) لە زانکۆی ڕاپەڕین بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠) .


بەپێی پلانی پەسەندکراو، زانکۆی ڕاپەڕین ١٢ کورسی بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی لە بەشی فیزیا تەرخانکردووە و سەرجەم کورسییەکانیش بەشێوەی پارالێڵن، هەروەک بۆ خوێندنی ماستەر ١٤ کورسی خویندنی لە بەشەکانی (پەرستاری و ماتماتیک) تەرخانکردووە کە ١٠ کورسی بەشێوەی خوێندنی خۆرایین و ٤ کورسی بە شێوەی خوێندنی پارالێڵ لە خۆدەگرێت.
كلیك بكه‌ بۆ بینینی سه‌رجه‌می كورسییه‌ په‌سه‌ندكراوه‌كان