بەبۆنەی شەوی یەڵدا وەک درێژترین شەوی ساڵ و، هاوکات وەک ئەرکێکی زانکۆ بۆ گرنگیدان بە بواری ئەدەب و هونەر، بەشی زمانی کوردی بە هەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی وەرزش و رۆشنبیری لە زانکۆی ڕاپەڕین، ڕێورەسمێکیان بۆ ئەو شەوە رێکخست.
شەوی یەڵدا کە هاوکاتە لەگەڵ درێژترین شەوی ساڵدا، لە هەرێمی کوردستان لەم شەوەدا، چەندین بۆنە و چالاکی هونەری و ئەدەبی بەڕێوەدەچن، زانکۆی ڕاپەڕین وەک ئەرکێکی خۆی بۆ گرنگیدان بە بواری ئەدەب و هونەر، ئەمسال لە شەوی یەڵدا چەندین چالاکی جۆراوجۆری ئەدەبی و هونەری بە بەشداری چەند شاعیر و هونەرمەند و خوێندکاری زانکۆی ڕاپەڕین ئەنجامدا.
لە رێوڕەسمەکەدا چەندین چالاکی هونەری وەک کۆنسێرتی گۆرانی، کۆڕی شیعر خوێندنەوە بە یاوەری موزیکی تایبەت بە شەوی یەڵد پێشکەشی ئامادەبووان کرا.
شەوی یەڵدا شەوێکی تایبەتە بۆ هەندێک ناوچەی وەک هەرێمی کوردستان و ئێران، ئەو شەوەیە کە تیایدا خۆروەگەڕی زستان روودەدات، لە کولتووری فارسدا جەژنێکە لە درێژترین و تاریکترین شەودا، بەڵام لە کوردیدا بە شەوی یەڵدا یان چلە ناسراوە و یەکێکە لە جەژن و بۆنە مێژووییە کۆنەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لەدواین شەوی پایزدا لەنیوەی باکووری گۆی زەوی بە درێژترین شەوی ساڵ دادەنرێت، لەو شەوە بەدواوە شەو کورت دەبێت و رۆژ درێژدەبێتەوە، بەشێک لە شاعیرانی کورد و فارسیش ئاماژەیان بەو شەوە کردووە.
