ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٩، بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و ستافێک لە فەرمانبەران و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ بەشداربوون لە هەڵمەتی نیشتمانی چاندنی بەڕوو لە بناری چیای حاجیلە لە شاری ڕانیە .
ئەم هەڵمەتە فراوانە لە چوارچێوەی کاروچالاکییەکانی ڕۆژی جیهانی چیا بە سەرپەرشتی وەزارەتی كشتوكاڵ و فەرمانگەی ژینگە بەڕێوەچوو.
جێی ئاماژەیە، هەڵمەتی نیشتمانی سەوزكردنی چیای حاجیلە بە بەشداری چەندین فەرمانگەی حكومی سنورەکە و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکان و پۆلیسی دارستان و ڕێکخراوەکانی ژینگەپارێز و سەرجەم چین و توێژەكان بەڕێوەچوو.
ئامانج له‌م هه‌لمه‌ته ژینگە دۆستییە، كارى پيكهوهيى بهخشينى سيمايه‌كى جوان بوو به سروشتى ناوچه‌كه و زيادكردنى رێژه‌ى سه‌وزايي له سنوره‌كه و دروستكردنى پەناگەیەکە بۆ ئاژه‌له كێوييهكان، هەروەک ناوچه‌يه‌ك ده‌بێـت بۆ ئارامى هاوڵاتیان و بهخشينى سيمايه‌كى جوانی گه‌شتوگوزاری به‌شاری رانيە.