رۆژی (16/12/2019) کۆرسی پێداگۆجی لە زانکۆی ڕاپەڕین دەستی پێکرد بۆ گروپی یەکەم کا تایبەتە بە مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین و لە ١٧ مامۆستا پێکهاتووە و ماوەی (6) مانگ دەخایەنێت.
كۆرسەكە لە بوارەکانی تەکنەلۆجیای زانیاری، پێداگۆجی تازە، شێوازەکانی هەڵسەنگاندن، توێژینەوە و پەروەردەی پێشەنگ کاری ڕاهێنانیان پێدەکرێت.
ئەم کۆرسە پێشمەرجە بۆ وەرگرتنی نازناوی زانستی و هەموو مامۆستایەک کە بڕوانامەی ماستەر یان دکتۆرای ئەکادیمی بەدەستدەهێنێت پێویستە کۆرسەکە ببینێت بۆ ئەوەی ببێت بە ستافی وانەبێژی زانکۆ.
کۆرسی ڕاهێنانی پێداگۆجی لە چوارچیوەی هەوڵەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوە زانستی، بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتی فینلەند، دێت کە ئامانج لێی بەرزکردنەوەی توانای مامۆستایانی کەرتی خوێندنی باڵایە.