کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکان ڕێزلێنانی بەخشی بە یەکێک لە خاوەن پڕۆژە تایبەتەکانی کەرتی سامانی پەلەوەر و ماسی لە ناوچەی پشدەر

چاپکردن

رۆژی پێنج شەممە(2019/12/12)، بەڕێز: (د.زانا عزیز عبدالکریم) ڕاگری کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکان لە زانکۆی ڕاپەڕین، بە ئامادەبوونی بەێزسەرۆکی بەشی سامانی ئاژەڵ بە فەرمی بانگێشتی بەڕێز: ( احمد قادر حمە)کرد،

کە خاوەنی کۆمەڵێک پڕۆژەی کەرتی تایبەتە لە ناوچەی پشدەر وە ڕێزلێنانی پێشکەش بە ناوبراوکرد بەرامبەر هەموو ئەو هاوکاریانەی کە ناوبراو پێشکەشی کۆلێژکەی کردووە بۆ پڕۆسەی فێرکردنی کرداری خوێندکاران و توێژینەوەی زانستی لە دووساڵی ڕابردوودا.