خولی ڕاهێنانی کارگێڕی بۆ فەرمانبەرانی تازە دامەزراو لە زانکۆی ڕاپەڕین دەستیپێكرد

چاپکردن

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٩ . ١١. ٢٠١٩ ، لە هۆڵی پراکتیکی بەشی یاسا، بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیەکانی خۆیەتی و کارگێڕی لە زانکۆی ڕاپەڕین، خولێکی ڕاهێنان لە بوارەکانی (نوسراو و فەرمانە کارگێڕییەکان، بنەما یاساییەکانی خزمەتی شارستانی، ئەرک و مافی فەرمانبەران، پڕۆگڕامە سەرەکیەکانی ئایتی، ڕێنوسی زمانی کوردی، زمانی جەستە، ئەتەکێتی پیشەی فەرمانبەرانی زانکۆ) بۆ فەرمانبەرانی تازە دامەزراو لە زانکۆی ڕاپەڕین کرایەوە، خولەکە ماوەی یەک هەفتە دەخایەنێت.

ئەمڕۆ لە یەکەم ڕۆژی خولەکەدا مامۆستا عەلی محمد عەلی بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی زانکۆ سیمینارێکی لەژێرناونیشانی (نوسراو و فەرمانەکارگێڕییەکان) پێشکەشکرد.