ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، بەشی کوردی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن لە زانکۆی ڕاپەڕین، کۆڕێکیان بۆ لێکۆڵەر سەباح یاسین بە ناونیشانی (پێشچاوخستنی زمانی لە ڕوانگەی مێژووەوە) سازکرد.
لە کۆڕەکەدا لێکۆڵەر سەباح یاسین باسی لە دووتوێی پەرتوکی "ئاو بە تاو فەرهەنگۆکی کوردی – سۆمەری" خۆی کرد، هەروەک باسیشی لە "زمان" کرد کە زمانی سروشتی مرۆڤ مانا بە گەردوون داوە و تێگەیشتن لەو مانایانە دەرگا لەسەر خۆ و یەکتر و جیاوازی بەهاکان دەکاتەوە.
لە کۆتایی کۆڕەکەدا دەرفەت بۆ سەرەنجی ئامادەبووان لەسەر باسەکەکانی کۆڕەکە ڕەخسێنرا.
