ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، لە چوارچێوەی زنجیرە سیمینارێکی پەروەردەیی، بەشی باخچەی ساوایان لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن لە زانکۆی ڕاپەڕین، سیمینارێکیان بۆ نوسەر و پسپۆڕی بواری پەروەردە فایەق سەعید بە ناونیشانی (فیدباک هێزی نەرمی پەروەردە و ئامرازی بەهێزی مامۆستا ) سازکرد.
لە سیمینارەکەدا فایەق سەعید باسی لە فیدباک لە ناوەندە پەروەردەییەکاندا کرد ، هەروەک پلان و هەنگاوەکانی سیستەمی خوێندنی هاوچەرخی لە ناوەندەکانی خوێندندا بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە، دواتر چەندین جیاکاری لە نێوان سیستەمی خوێندنی هەرێمی کوردستان و سیستەمی خوێندن لە وڵاتە هاوچەرخەکان خستەڕوو.
لە کۆتایدا ئامادەبوان سەرەنج و پرسیارەکانیان لەسەر تەوەرەکانی سیمینارەکە ئاراستەی فایەق سەعید نوسەر و پسپۆڕی بواری پەروەردە کرد، ناوبراو وەڵامی پرسیاری ئامادەبوانی دایەوە.
فایەق سەعید نوسەر و پسپۆڕی بواری پەروەردەیە، خاوەنی هەشت کتێب و چەندان نوسین و لێکۆلینەوەیە لەم بوارەدا، هەروەک چەندین سیمینار و وێرکشۆپی لە ناوەندە پەروەردەیی و زانستییەکان ئەنجامداوە .
