كۆرسێكی راهێنانی ئایتی بۆ مامۆستایانی زانكۆی راپەڕین كرایەوە

چاپکردن

بەمەبەستی گەشەپێدانی توانستی ئایتی مامۆستایان لەپڕۆسەی وانەوتنەوەو فێركردندا، بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری ڕاهێنان و پەرەپێدانی بەردەوام لە زانکۆی ڕاپەڕین رۆژی (29- 10- 2019) کۆرسێکی ڕاهێنانی ئایتی بۆ مامۆستایانی زانکۆ کردەوە. 

کۆرسەکە بۆ ماوەی سێ هەفتە بەردەوام دەبێت و تیایدا مامۆستایان، لە بوارەکانی (پرێزنتەیشن، کەرەستە تازەکان بۆ فێرکردن و فێربوون، بەکارهێنانی موودڵ و سۆشیال میدیا و بلۆگ بۆ فێرکردن) ڕاهێنانیان پێدەکرێت. کۆرسەکە درێژەپێدەری کۆرسی درێژخایەنی ڕاهێنانی مامۆستایانە کە بەپێی ستراتیژی زانکۆی ڕاپەڕین دەبێت تا ساڵی(٢٠٢٢) سەرجەم مامۆستایان ڕاهێنان لە بوارەکانی ئایتی، پێداگۆجی تازەو شێوازە تازەکانی هەڵسەنگاندندا ببینن.
ئامانجی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ ئەم کۆرسانە ئەوەیە کە مامۆستایان بە شیوازە تازەکانی فێرکردن و گەیاندن و هەڵسەنگاندن ئاشنا ببن و بەکاری بهێنن کە تەبایە لەگەڵ سیستەمی بۆڵۆنا کە لە ساڵی خوێندنی (٢٠١٨-٢٠١٩)-ەوە لە پێنج بەشی زانستی لە زانکۆی ڕاپەڕین جێبەجێ دەکرێت.