کۆمپانیای پایۆنێر بڕوانامەی بەخشییە ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆی ڕاپەڕین

چاپکردن

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، کۆمپانیایی پایۆنێر لە شاری سلێمانی مەراسیمێکی تایبەتی بۆ بەخشێنی بڕوانامە بە (٢٠) خوێندکاری کۆلێژی زانستی زانکۆی ڕاپەڕین ڕێکخست.

جێی ئاماژەیە ئەم کۆمەڵە خوێندکارە لەژێر سەرپەرشتی سەنتەری گەشەپێدانی کار لە زانکۆی ڕاپەڕین لە هاوینی ئەمساڵدا بۆ ماوەی ١٠٠ کاتژمێر لە کۆمپانیایی ناوبراو و خولی ڕاهێنانی تواناکانیان بە سەرکەوتووی تەواو کردبوو.

لە مەراسیمەکەدا سەرەڕای بەخشینی بڕوانامە، بەڕێوەبەر و ستافی کۆمپانیایی پایۆنێر ستایشی زانکۆی ڕاپەڕین و سەنتەری گەشەپێدانی کاریان کرد لەپای هەوڵەکانیان بۆ گەشەپێدانی توانای خوێندکاران بۆ ئایندەیەکی گەش، هەروەک خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕینیان بە نموونەی خوێندکاری چالاک و سەرکەوتوو ناساند و بەڵێنیان پێدان کە دوای تەواوکردنی پڕۆسەی خوێندن و دەرچوونیان لە زانکۆ، بە شێوەیەکی تایبەت چانسی ئەنجامدانی چاوپێکەوتنیان بۆ بڕەخسێنرێت بە مەبەستی دەستکەوتنی کار لە کۆمپانیای ناوبراو.