پەیامی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین لەساڵیادی سەرۆك مام جەلال –دا

چاپکردن

لەساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال رابەری شۆڕشی نوێی كوردایەتی و سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سەرۆك كۆماری پێشووتری عێراق، سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین، پەیامی ماتەمینی و ساڵیادی مام رادەگەیەنێت.

مام جەلال جگەلەوەی سیاسیی و سەركردەیەكی كەم وێنەبوو لەخۆرهەڵات و جیهاندا، لەهەمان كاتدا کاریزمای مێژووی شۆڕشەکانی کورد و پێشمەرگەی رۆژە سەختەکانی کوردایەتی بووە لەسەدەی رابردوودا، ، لەپاڵ ئەوەش مافناس و دیموکراتخواز و نوسەرو رۆژنامەنووس بوو.

هەربۆیە گرنگە لەم قۆناغەدا پارتە سیاسییەكان و كەسێتییە سیاسییەكان لەهەرێمی كوردستان و عێراق، بیرژیری و فەلسەفەی سەرۆك مام جەلال بكەن بە پاكێچی پڕۆژە سیاسییەكانیان و پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان لەگەڵ بەغداو وڵاتانی دراوسێ بگەن بەچارەسەری ریشەیی بەسود وەرگرتن لەئەزموونی مام.
لەگەڵ ئەوەشدا، سەرۆك مام جەلال، پشتیوانی بەردەوامی زانست بوو لەکوردستان، و رۆڵی سەرەکی ھەبووە لەکردنەوەی چەندین زانکۆ لەکوردستان، و زانکۆی راپەڕین یەکێک لەو زانکۆیانەیە کە بەرھەمی بیرو خەباتی مام جەلال –ە.
بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕینەوە داواکارین، لەیەزدانی مەزن، سەرکردەی کۆچکردومان بەبەھەشتی بەرینی خۆی شادبکات و سەبوری گەلی کورد بدات .

سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین