وەفدێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق سەردانی زانکۆی ڕاپەڕین دەکات

چاپکردن

لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی دانپێدانانی بەشێک لە زانکۆکانی هەرێم له‌لایه‌ن حكومەتی ناوەند‌، ئەمڕۆ سێ شەممە وەفدێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق سەردانی زانکۆی ڕاپەڕینی کرد.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ڕێكەوتی ٢٤ی ئەیلولی ٢٠١٩، وەفدێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی عێراق كە لە پێنج کەس پێكهاتبوون، سەردانی زانکۆی راپەڕینیان کرد، لەگەڵ بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆ و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەنتەری توێژینەوە و پەیوەندییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین كۆبونەوە.
لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ دەربارەی نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی عێراقی ژمارە (٥١٦٤) كرا، کە تایبەتە بە پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن و پێداویستیەكانی دانپێدانانی بەشێک لە زانكۆكانی هەرێم ، هەروەک ئەنجومەنی زانکۆی ڕاپەڕین پاڵپستی خۆیان بۆ جێ بەجێکردنی تەواوی بڕگەکانی نوسراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دەربڕی لەوانە بەرزکردنەوەی كوالێتی خوێندن و ئاستی زانستی پابەند بوون بە مەرجە یاساییەکانی وەزارەت.
جێی ئاماژەیە سەردانی ئەم وەفدە لە چوارچێوەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم و وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی ناوەندە، بۆ چارەسەركردنی پرسە هەڵواسراوەكانی نێوان هەردولا لەپێناو خزمەتكردن و بەرەوپێشبردنی كەرتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان و عێراق.
وەزارەتی خوێندنی باڵا عێراق بە نوسراوی ژمارە (٥١٦٤) لە ٣١ی ته‌مموزی٢٠١٩، بڕیاریدا بە پێکهێنانی چەند لیژنەیەکی تایبەتمەند بۆ هەڵسەنگاندنی پێداویستییەکانی دانپێدانان بە (٩) زانکۆی هەرێم، کە هەریەک لە زانکۆکانی (راپەڕین ، سۆران، هەڵەبجە، گەرمیان، زاخۆ ، کوردستان/هه‌ولێر) لە قۆناغی یەکەمدا هاتوون .