ڕۆژی چوارشەممە ١٨\٩\٢٠١٩، به‌مه‌به‌ستی واژۆكردنی ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كی زانستی نوێ، شاندێکی زانكۆی ڕاپه‌ڕین به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر بەهزاد وسو حمد بەڕیوەبەری گشتی سهنتەری تویژینەوەو بە ئامادەبونی د. محمد حمە علی رشید ڕاگری كۆلێژی زانست و د.سه‌نا حسن ڕاگری كۆلێژی په‌رستاری، سه‌ردانی زانكۆی (University of Life Sciences-UW) كرد له پۆڵه‌ندا.
زانكۆی (SGGW) یه‌كێكه له زانكۆ باشه‌كانی پۆڵه‌ندا كه مێژوهكەی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆساڵی ١٨١٦. مەبەست لە سەردانەکە قسەکردن بوو لەسەر چۆنێتی هەماهەنگی لە نێوان هەردوو زانکۆ‌دا لە چەند بوارێکی زانستیدا.
هەردوو زانکۆ لەسەر چەند خاڵێکی گرنگ ڕێکەوتون کە لە چوارچیوەی یاداشتێکدا ئامادەکراوە، و بڕیارە سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین بە زوویی وردەکاری ڕێکەوتنەکە و چۆنێتی سوودمەندبونی خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی راپەڕین بخاتە ڕوو.