ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی ئەیلولی ٢٠١٩، بە ئامادەبونی بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و بەڕێز(مامۆستا ڕەفیق) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، لە هۆڵی شههیدانی دەروازەی ڕاپەرین، زانکۆی ڕاپەڕین بڕوانامەی بە بەشداربوانی خولی هۆشیاری لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بەخشی.
خولەکە بە هەماهەنگی زانکۆی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بەشی هۆشیاری بەڕێوەچوو، خولەکە ماوەی (٥) هەفتە بەردەوام بوو ، تیایدا ( ۱۰ ) وانەی جۆر بەجۆر لە بابەتەکانی ( ئاسایش ، ئاسایشی نەتەوەیی ،ئاسایشی ئابوری و خۆراک ، چاودێری بازاڕ ، کارگێری سەردەمی) لەلایەن مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین پێشکەشکران ، ئەمڕۆ بڕوانامە بەسەر بەشداربوانی خولەکە دابەشکرا.
