مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین لەهوڵەندا بەشداری کۆرسێکی نێودەوڵەتی "سەلامەتی ڕیگاوبان" دەكات كە كۆرسەكە لەلایەن زانکۆی دیڵفت بە هاوکاری چەند ڕیکخراوێکی بواری سەلامەتی ڕیگاوبان و هاتووچۆ ڕیکخراوە.
ئامانج لە کۆرسەکە، ئاشنابونی زیاتر و ڕاهێنانی بەشداربوانە لە بواری سەلامەتی ڕیگاوبان و دانانی پلانی تۆکمە و پلانی کردەیی بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ بەڕەچاوکردنی ژینگەو ئاستی ئابوری و سیستەمی حکومرانی ئەو وڵاتە، کە زیاتر لە ٢٠ وڵاتی داهات کەم و مامناوەند بەشدارن لەم کۆرسی ڕاهینانە.
بڕیار قادر مامۆستایە لە بەشی ئەندازیاری شارستانی زانكۆی راپەڕین و و هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە ئەندازیاری ڕیگاوبان و هاتووچۆدا و چەندین ساڵ ئەزموونی لەو بوارەدا هەیە. چاوەڕوان دەکرێت کۆرسی لەم شیوەیە بە سەرپەرشتی زانکۆی ڕاپەڕین و بە هاوکاری پسپۆڕانی بیانی و ناوخۆیی گرنگی زیاتری پێبدرێت و لە کوردستانیش کۆرسی هاوشێوە بکرێتەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدارو کەسانی ئەکادیمی و پڕۆفیشناڵ لە بواری سەلامەتی ریگاوبان.