لە چوارچێوەی پرۆگرامی (Erasmus + KA107 Programme ) بۆ ئاڵوگۆڕی خوێندکار بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی زانکۆوە سەرپەرشتی دەکرێت و بەڕێوە دەبرێت، خوێندکارێکی زانکۆی راپەڕین بە ناوی (لیزا ابراهیم عبداللە) لە قۆناغی دووەمی بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، لە ئێستادا سەرقاڵی خوێندنی کۆرسێکی پێنج مانگیە لە زانکۆی (ئەلمیریا) لە وڵاتی ئیسپانیا.
شایەنی باسە ساڵی رابردووش خوێندکارێکی دیكەی زانکۆمان کۆرسێکی ئاڵوگۆڕی یەک ساڵی بە سەرکەوتوویی لە هەمان زانکۆی ناوبراو خوێند.
