مامۆستایەكی بەشی یاسا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین، دەبێتە براوەی پڕۆگرامی پێرینیەڵی ئەمریكی بۆ سەركردایەتیكردن كە بڕیارە ئەمساڵ لەبەرواری2019/9/22 تا 2019/10/4، لەئەمریكا بەڕێوەبچێت.
د. پەیمان ڕەمەزان مامۆستا لە بەشی یاسای زانکۆی ڕاپەرین كە یەکێکە لە چوار بەشداربووەکەی پرۆگرامی پێرینیەڵی ئەمریکی لەسەر ئاستی عیراق، پێیڕاگەیاندین كە پڕۆگرامی پێرینیەڵ بۆ سەرکردایەتیکردن لە گۆرانکاریە کۆمەڵایەتیەکاندا یەکێکە لە پڕۆگرامە هەرەباشەکان بۆ پەرەپێدانی توانای سەرکردەکان لە کۆمەلگەکانیاندا. ئەم پرۆگرامە بەرنامەیەکی سەرکردایەتیکردنە کە تێیدا قوڵدەبێتەوە لە گرینگیدان بە کارامەیی و توانای سەرکردەکان كە لەڕیگەیەوە دەتوانن ببنە سەرکردەی گۆرانکاریە کۆمەڵایەتیەکان.
ئەو پرۆگرامە هاوەڵەکانی پێشەنگ لە گۆرانکاریە کۆمەلایەتیەکان لە ئەفریقا، ئەمریکای لاتین، ئاسیاو خۆرهەلاتی ناوەڕاست کۆدەکاتەوە و ماوەی دوو هەفتە دەخایەنێت لە 2019/9/22 تا 2019/10/4 ، پشکی عیراق بۆ ئەو پڕۆگرامە تەنها چوار بەشداربووە تێیدا سەرجەم تێچوەکان لەسەر دامەزراوەی پێرینیەڵە و بۆ پێشبرکێ ئەو ساڵ لەسەر ئاستی جیهان ١٠٠کەس بەشداریان کردوە.