به‌پێی نوسراوی فه‌ڕمی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ژماره (11972) له‌به‌رواری (20-08-2019)، پلانی خوێندنی ماسته‌رو دكتۆرا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ساڵی (2019 - 2020) په‌سه‌ند كرا.
هه‌ر له‌نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا وه‌ڵامی زانكۆی راپه‌ڕین دراوه‌ته‌وه‌و تێیدا هاتووه كه "پلانی زانكۆی راپه‌ڕین په‌سه‌ندكراوه جگه‌له پسپۆڕییه‌كانی زمانی كوردی و عه‌ره‌بی نه‌بێت"، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو كه پێویسته زانكۆی راپه‌ڕین له‌كاتی به‌رزكردنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی پێشكه‌شكارانی خوێندنی ماسته‌رو دكتۆرا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكات:
1. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زیادكردنی كورسی ناكرێت و ده‌بێت زانكۆ پابه‌ند بێت بهپلانهكهیهوه.
2. زه‌مالات بهدهردهبێت له‌پلانی زانكۆ.
3. پێشكه‌شكار ده‌بێت به‌شێوه‌ی كێبڕكێ له‌زانكۆ هه‌ڵبژێردرێت.
4. پێویسته ناوی سیانی و ئیمه‌یڵی پێشكه‌شكار له‌نوسراوی زانكۆ ئاماژه‌ی پێ بكرێت له‌كاتی به‌رزكردنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كه‌ی بۆ وه‌زاره‌ت.
5. پێداویستییه‌كانی پێشكه‌شكردن: لارینه‌بوونی به‌ش و كۆلێژ‌و زانكۆ، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر به‌نمره، یه‌كسانكردنی بڕوانامه، ئۆفه‌ر له‌زانكۆ باوه‌ڕپێكراوه‌كان، وێنه‌یه‌ك له‌پاسپۆرت، پوخته‌ی راژه.
6. پێشكه‌شكار پێویسته (2) ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت، له‌دوای دوایین بڕوانامه‌و ته‌مه‌نی له(45)ساڵ زیاتر نه‌بێت بۆ ماسته‌رو (50) ساڵ بۆ دكتۆرا. و كۆنمره‌ی له (65%) كه‌متر نه‌بێت بۆ ماسته‌رو له(70%) كه‌متر نه‌بێت بۆ دكتۆرا، و ئه‌گه‌ر پێشكه‌شكار كۆنمره‌ی له (65%) كه‌متر بوو پێویسته ره‌زامه‌ندی وه‌زیر وه‌بگرێت بۆ مۆڵه‌تی خوێندن.
7. ده‌رچووانی تواناسازی پێویسته (5) ساڵ خزمه‌ت بكه‌ن، ئینجا داوای مۆڵه‌تی تازه بكه‌ن.
8. ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی كه كه‌موكوڕی هه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاری له‌سه‌ر ناكرێت.
9. تا كۆتایی ئه‌م مانگه پێویسته مامه‌ڵه‌كان به‌رزبكرێنه‌وه بۆ وه‌زاره‌ت.
گرته له‌م به‌سته‌ره بكه بۆ پلانی خوێندنی زانكۆی راپه‌ڕین
گرته له‌م به‌سته‌ره بكه بۆ فه‌رمانی وه‌زاره‌ی په‌سه‌ندكردنی پلانی زانكۆی راپه‌ڕین