بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی ڕاپەڕین بەھاوکاری سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرەکانی و ستافی بەڕێوەبەرایەتیەکە کۆمەڵێک کارو چالاکی گرنگ ئەنجام دەدات کە سەرجەمیان بڕیاری داراییان بۆ وەرگیراوە و لەجێبەجێکردندان.
١- خولی تەندروستی و سەلامەتی بۆسەرجەم فەرمانبەرانی زانکۆ لەبوارەکانی (سەلامەتی ئۆفیس، فریاگوزاری سەرەتایی، جوڵەی میکانیکی لەش).
٢- پاککردنەوە و شۆرینی سەرجەم تانکی و عەمبارەکانی ئاوی زانکۆ لەسەرجەم کۆلێژ و بەشەناوخۆییەکان لەلایەن گروپێکی شارەزا و تایبەت بەکارەکە.
٣- پێداچونەوە و پڕکردنەوەی (بۆکسەکانی فریاگوزاری سەرەتایی) بە پێداویستی پزیشکی، لەسەرجەم بیناو کۆلێژوبەشەناوخۆییەکان.
٤-کڕین و دابینکرنی ئاگرکوژێنەوەی تازە و پڕکردنەوەی ئاگرکوژێنەوە بەسەرچووەکان بۆسەرجەم کۆلێژەکان و بەشەناوخۆییەکان.
٥-دابین کردنی سەدان سەتڵی خاشاک و پاشەرۆ بۆ جیاکردنەوەی خاشاک و پاشەرۆکانی سەرجەم زانکۆ بەپێ ستانداردی (ئینفێکشن کۆنترۆڵ) و ھەنگاونان بەرەو ریسایکلین..
٦- گواستنەوە و فراوانکردنی بنکەی تەندروستی زانکۆ بۆ شوێنێکی گونجاوتر کەسەرجەم چین و توێژەکانی زانکۆ لێی سودمەندبن و گۆڕینی میکانیزمی کارکردن لەبنکەکە.
٧-دوابەدوای ھەلمەتی یەکەمی رشاندن دژی حەشەرات و مێرووەکان لە سەرجەم کۆلێژ و بەشەناوخۆیەکان لەچەند مانگی رابردوو،ھەڵمەتی دووەمی رشاندن پێش دەست پێکردنەوەی وەرزی خوێندن ئەنجام دەدرێت.
٨-گرنگیدانی تایبەت بە تاقیگە زانستیەکان لەڕوی سەلامەتیەوە و ھەوڵدان بۆ بەستانداردکردنیان لەڕوی سەلامەتیەوە.
٩- بەرەو باشتربردنی بەڕێوەبەرایەتی تەندرستی و سەلامەتی لەڕوی ئەساس و میلاک و باشترکردنی کوالیتی فەرمانبەران و چالاککردنی ھۆبەکانی تەندروستی و سەلامەتی لەسەرجەم کۆلێژەکان و دروستکردنی چەندین لیژنە.
١٠- ھەروەھا ھەوڵی جدی دراوە بۆ کردنەوەی (دایەنگە) لەناو زانکۆی ڕاپەڕین لەژێر سەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتیمان، بۆئەم مەبەستەش ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری کۆمەڵایەتی وەرگیراوە، لەھەوڵی بەدواداچونی زیاترداین بۆ جێبەجێکردنی..
