ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٥ی تەموزی ٢٠١٩، کۆتاییهات بە خولی( کارگێری سەردەمیانە)، کە بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی زانکۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاراستەکردن و ڕابەرایەتی کردنی مەعنەوی-بەشی ڕاپەڕین ، بۆ ئەفسەر و کارمەندانی سەرجەم هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین کردبویەوە.
لە ڕۆژی کۆتایی خولەکەدا (م. زانا تۆفیق کاکەمین) مامۆستا لە زانکۆی ڕاپەڕین، سیمنارێکی دەربارەی ( ئاسایشی نەتەوەیی) پێشکەشکرد.
جێی ئاماژەیە خولەکە بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ بەردەوام بوو، تیایدا (٨) سیمیناری تایبەت بە پەرەپێدانی توانای کارگێڕی سەردەمی لەلایەن مامۆستایانی زانکۆی راپەڕینەوە پێشکەشکران.
