سیمینارێک دەربارەی ئەرک و مافی فەرمانبەران بەڕێوەچوو

چاپکردن

ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٤ . ٧ . ٢٠١٩) لە سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین، یاریدەدەرێتی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی بەهاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری ڕاهێنان و پەرەپێدانی بەردەوام، سیمینارێکیان بۆ (د. ئەحمد سەیدە) مامۆستا لە زانکۆی سەلاحەدین بە ناونیشانی ( ئەرک و مافی فەرمانبەران) بۆ ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین سازکرد.

لە سیمینارەکەدا د. ئەحمد سەیدە بەشێوەیەکی گشتی باسی لەئەرک و مافی فەرمانبەران و ئەرک و مافی فەرمانبەرانی خۆیەتی کرد، هەروەک تیشکی خستەسەر تێکەڵکردنی یاسا و ڕێنماییەکان لەگەڵ پرنسیپەکانی گەشەپێدانی مرۆیی .
ئەم سیمینارە یەکەمین چالاکی بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری ڕاهێنان و پەرەپێدانی بەردەوامە، کەبەڕێوەبەرایەتیەکی تازەی زانکۆی ڕاپەڕینەو لەدوو هۆبە پێک دێت : هۆبەی یەکەمیان تایبەتە بە ڕاهێنانی مامۆستایان لەسەر توانای وانەوتنەوەو سیستەمی بۆڵۆنا، هۆبەی دووەمیش تایبەتە بەفەرمانبەران بەمەبەستی کردنەوەی خولی بەردەوام لە پێناو پێشخستنی تواناکانی فەرمانبەران لە بوارەکانی ئایتی و کارگێڕیدا.