ئەمڕۆ سێشەممە (٢٣ . ٧ . ٢٠١٩)، لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، بە پێشکەکردنی دوو سیمینار ڕاوەندی سێیەمی خولی پێداگۆجی بۆ مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕين کۆتایی پێهات.
سیمیناری یەکەم دەربارەی ( پێوانەو هەڵسەنگاندنی پەروەردەیی) لەهەردوو سیستەمی ئێستا و بۆڵۆنا لەلایەن مامۆستا (پێشەوا بابکر) پێشکەشکرا.
دواتر سیمیناری دووەم دەربارەی (شێوازەکانی هەڵسەنگاندن لە سیستەمی بۆڵۆنادا) لەلایەن (د. هەژار قادر ) پێشکەشکرا.
ڕاوەندی سێیەمی خولی پێداگۆجی لە زانکۆی راپەڕین لە سێ بەش پێکهاتبوو : بەشی یەکەمی خولەکە دەربارەی ( زانست و تەکنەلۆژیای کۆمپیوتەر)بوو، کە ماوەی (٤) هەفتەی خایاند لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا بەڕێوەچوو، هەروەها بەشی دووەمی خولەکە لەلایەن ڕاهێنەرێکی نێودەوڵەتی وترایەوە ماوەی دوو هەفتەی خایاند و لە مانگی تەموزی ئەمساڵدا بەڕێوەچوو، هەروەک ئەمڕۆش بە پێشکەشکردنی دوو سیمینار ڕاوەندی سێیەمی خولەکە کۆتایی پێهێنراو بڕیاریشە ڕاوەندی تری خولی پێداگۆجی بۆسەرجەم مامۆستایانی زانکۆی راپەڕین بکرێتەوە.