راگری كۆلێژی ئەندازیاری زانستە كشتوكاڵییەكان دەستبەكاربوو

چاپکردن

لەدوای كردنەوەی كۆلێژی ئەندازیاری زانستە كشتوكاڵییەكان لەزانكۆی راپەڕین، پێشنیوەڕۆی دوو شەممە (15-7-2019)، بەئامادەبوونی سەرۆكی زانكۆو ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ، (د. زانا عزیز عبدالكریم) وەك راگری كۆلێژەكە دەستبەكاربوو.

هەمان رۆژ، لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانكۆدا، پیرۆزبایی دەستبەكاربوون لەناوبراوكرا، هەروەك سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ هیوای سەركەوتنیان بۆ ناوبراو خواست لەئەركە نوێیەكەیدا.
كۆلێژی ئەندازیاری زانستە كشتوكاڵییەكان، كۆلێژەكە لەهەردوو بەشی (باخداری و سامانی ئاژەڵی) پێكدێت و لەكەمپەسی شاری قەڵادزێی زانكۆی راپەڕینە.