زانكۆی راپەڕین، ئامادەكاری بۆ كردنەوەی كۆلێژی پزیشكی دەكات

چاپکردن

ئەمڕۆ چوار شەممە (١٧-٧-٢٠١٩)، لەزانكۆی راپەڕین، بەئامادەبوونی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر (موفق خالد) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین و هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین و د.ھیوا محمود بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی و نوێنەرانی بەشێك لەیەكە ئیدارییەكانی راپەڕین، كۆبوونەوەیەك دەربارەی كردنەوەی كۆلێژی پزیشکی لەزانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو.


دوای تاوتوێکردنی تەواوی بابەتەکە بڕیاردرا ئامادەکاری زیاتر بکرێت بۆ کردنەوەی كۆلێژی پزیشکی لەزانکۆی ڕاپەڕین، و بۆ ئەو مەبەستە بڕیاردرا بۆردێکی ڕاوێژکاری لەپزیشکانی پسپۆڕ دروستبکرێت بۆ دراسەکردنی بابەتەکەو ھەوڵەکانی ھەموولایەکیش چڕتر بکرێتەوە بۆ جێبەجێکردنی ھەنگاوەکان.
شایەنی باسە ساڵی پار کۆبونەوەیەکی ھاوشێوە بەڕێوەچوو و ھەندێک لە ھەنگاوەکان جێبەجێکراون؛ کە سێ لەنەخۆشخانەکانی سنورەکە کران بەنەخۆشخانەی فێرکاری و بەردەوامیش دەبن بۆ جێبەجێکردنی پێداویستیە بنەرەتیەکان و کردنەوەی كۆلێژی پزیشکی لەزانكۆی راپەڕین.